رێبه‌رانی ئێران له ساڵی رابردووش‌دا تاوانبار كردنی ده‌زگا راگه‌یه‌نه سه‌ربه‌خۆكان له ده‌سه‌ڵات به "ده‌ست‌وپێوه‌ند بوونی ئه‌مڕیكا یان ئۆرووپا"یان درێژه پێدا. ئه‌م تۆمه‌ت ساز كردنه كه كارێكی تایبه‌ت به كه‌سێك نیه، له خزمه‌ت زیندانی كردن له دادگا ناعادڵانه و شانۆییه‌كاندایه. له ساڵی 2007 رۆژنامه‌نووسانی ئێرانی له تاران و كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌یان جار ده‌ستبه‌سه‌ر بوون، سزادان و داخستنی رۆژنامه‌كان، زه‌ره‌ر و خه‌سارێكی گه‌وره‌یان تووش بوو.ساڵی 2007 ئه‌حمه‌دی‌نژاد به هێرش و تۆمه‌تبار كردن له دژی وڵاتانی رۆژئاوایی، فه‌زای راگه‌یه‌نه جیهانیه‌كانی پڕ كرد و "مه‌سه‌له‌ی ئه‌تۆمی" كه به "گه‌وره‌ترین خه‌باتی ده‌وڵه‌ت"ی ناودێر كردبوو، كرده مه‌یدانی سه‌ره‌كیی هێرشه‌كانی خۆی. ئه‌مه ده‌ستی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی كرده‌وه تا گرینگ‌ترین كێشه‌كانی گرفته كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران پشت گوێ بخات. له چوارچێوه‌ی ئازادیه شانۆییه‌كان و به‌رته‌سك بۆ باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش، زۆربه‌ی رۆژنامه‌نووسانی پشتگیریكراو له لایه‌ن باڵه توندڕه‌وه‌كانه‌وه، له نووسراوه‌كانیاندا ره‌خنه‌یان لێگرت. ئه‌م بڵاوكراوانه‌ش هه‌روه‌ها دژایه‌تیی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت راگه‌یاند. له به‌رامبه‌ردا رۆژنامه‌نووسانی سه‌ربه‌خۆ كه بۆچوونه‌كانی خۆیان بڵاو كرده‌وه به تاوانی ده‌ربڕینی بۆچوونه‌كانیان تووشی خه‌ساری قورس هاتن. ساڵی 2007 كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌روا گه‌وره‌ترین زیندانی رۆژنامه‌نووسان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو. له یه‌كه‌مین رۆژی ساڵی 2008دا 10 رۆژنامه‌نووس له زینداندا بوون.ئه‌حمه‌دی‌نژاد له سه‌فه‌ره ده‌ره‌كیه‌كانیدا و هه‌ركات له‌سه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و سزادان و زیندانی كردنی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و كه‌مایه‌تیه ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی و جنسیه‌كان پرسیاری لێده‌كرا، دووپاتی ده‌كرده‌وه كه "خه‌ڵكی ئێران ئازادترین خه‌ڵكی جیهانن". ئه‌مه له حاڵێكدایه كه پێشێلكاریه تۆماركراوه‌كان له ساڵی 2007 نیشانده‌ری توند‌وتیژی و سه‌ركوتی زیاتری رۆژنامه‌نووسان و هه‌ڵسووڕاوانی مافه‌كانی مرۆڤه. به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌شته‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی له ره‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵدا، سه‌ره‌تای ده‌وره‌یه‌كی نوێیه له زیاتر بوونی پێشێل كردنی ئازادیی راگه‌یاندن له ئێران. له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا له ساڵی 2004، زۆربه‌ی رۆژنامه و ماڵپه‌ڕه ئینتێرنێتیه‌كانی سه‌ر به ریفۆرمخوازانی ده‌وڵه‌تی داخران.
رۆژنامه‌نووسێك سزای ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا
له ئێران سزای ئیعدام هێشتا هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه و له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا سه‌دان كه‌س ئیعدام كراون. عه‌دنان حه‌سه‌نپوور ته‌مه‌ن 25 ساڵ، رۆژنامه‌نووسی حه‌وتوونامه‌ی ئاسۆ له رۆژی 5ی رێبه‌ندانی 1385 و هیوا بوتیمار ته‌مه‌ن 29 ساڵ، هاوكاری گۆڤاری ئه‌نجوومه‌نی ژینگه‌پارێزی سه‌وزه‌چیا، رۆژی 5ی به‌فرانبار و دواتر رۆژی 5ی رێبه‌ندانی 1385 گیران و له رێكه‌وتی 22ی جۆزه‌ردانی 1386 له دادگایه‌كی داخراودا به تاوانی "هه‌وڵ له دژی ئاسایشی میللی"،"سیخوڕی" و "دوژمنایه‌تیی ئیسلام" دادگایی كران و سزای ئیعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و رۆژی 26ی پوشپه‌ڕ ئه‌م حوكمه به بنه‌ماڵه‌كه‌یان و یه‌كێك له پارێزه‌ره‌كانیان به ناوی سیروان هوشمه‌ندی راگه‌یه‌نرا. دیوانی باڵای وڵات دوای تاوتوێ كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه، له رۆژی 30ی ره‌زبه‌ر حوكمی ئیعدامی عه‌دنانی په‌سند كرد و حوكمه‌كه‌ی هیوای هه‌ڵوه‌شانده‌وه. عه‌دنانی حه‌سه‌نپوور تۆمه‌تی وه‌ك "سیخوڕی، دانی زانیاریی ناوه‌نده سه‌ربازیه‌كان به ئۆپۆزسیۆن و هه‌روه‌ها په‌ڕاندنه‌وه‌ی تۆمه‌تبارانی ئه‌هواز له سنووری مه‌ریوان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سێك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا"ی به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه. گۆڕینی سزاكه‌ی هیوا بوتیمار هێشتا به ره‌سمی له لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی داد نه‌سه‌لمێنراوه.
زیاتر بوونی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر راگه‌یاندنه‌كان
ساڵی 2007 زیاتر له 50 رۆژنامه‌نووس له لایه‌ن ده‌زگایی قه‌زایی لێپێچینه‌وه‌یان لێكراوه. ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌زگای قه‌زایی سه‌ره‌ڕای ئه‌و گوشاره ئابووری و ئیداریانه‌یه كه له‌سه‌ر بڵاوكراوه‌كانی ناحكوومی و دژ به باڵی ده‌سه‌ڵاتدارن. وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی ئیسلامی كه به واتایه‌ك به‌رپرسایه‌تیی ئیداره و په‌ره‌پێدانی چاپه‌مه‌نیه‌كانی له ئه‌ستۆیه، خۆی زیاتر له 4 بڵاوكراوه‌ی پێش بڵاوبوونه‌وه‌یان داخستووه. ده‌یان بڵاوكراوه‌ی دیكه‌ش وه‌ك "شه‌رق" یان "مه‌دره‌سه" به‌شێوه‌ی كاتی داخران كه دۆسیه‌كه‌یان له لایه‌ن لیژنه‌ی چاودێریی به‌سه‌ر چاپه‌مه‌نیه‌كاندا نێردراوه‌ته دادگا. ماڵپه‌ڕه هه‌واڵنێریه‌كانی سه‌ر ئینتێرنێت هه‌روا له ریزی سانسۆردان. ئێران خاوه‌نی زۆرترین ماڵپه‌ڕنووسی نارازیه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و هه‌ر به‌و راده‌یه‌ش، مه‌ترسیی سانسۆریان له‌سه‌ره. ئه‌مساڵیش ده‌یان ماڵپه‌ڕ كه‌وتنه به‌ر تیغی سانسۆر.حه‌وتوونامه‌ی كه‌ره‌فتوو نموونه‌یه‌كی روونه له سیاسه‌تی سه‌ركوتی چاپه‌مه‌نیه‌كان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی ئیسلامیه‌وه. ئه‌م حه‌وتوونامه‌یه له رۆژی 8ی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا له لایه‌ن بریكاری چاپه‌مه‌نیه‌كانی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی ئیسلامیه‌وه به‌هۆی "بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی رێك‌وپێك" داخرا. ئه‌م بڕیاره له‌حاڵێكدا بوو كه ته‌نیا 23 رۆژ له بڵاوبوونه‌وه‌ی دوایین ژماره‌كه‌ی تێپه‌ڕیبوو و یاسا له‌مباره‌یه‌وه مۆڵه‌تی 9 مانگی بۆ بڵاوكراوه‌كان دیاریكردووه. حه‌وتوونامه‌ی كه‌ره‌فتوو 62 ژماره‌ی لێ بڵاو كرایه‌وه به‌ڵام چه‌ندین جار له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تیه‌وه كێشه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی دروست كرا. به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م بڵاوكراوه‌یه چه‌ندین مانگ له ژێر گوشاردا بوون و دوو رۆژنامه‌نووسی ئه‌م حه‌وتوونامه‌یه له زینداندا بوون. ئاكۆ كوردنه‌سه‌ب رۆژی 30 پوشپه‌ڕ گیرا. 19ی خه‌رمانان له دادگایه‌كی داخراودا دادگایی كرا و رۆژی 31ی خه‌رمانان به تۆمه‌تی سیخوڕی، 3 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا، به‌ڵام 22ی خه‌زه‌رڵوه‌ر دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئوستانی كوردستان رایگه‌یاند حوكمی زیندانه‌كه‌ی بۆ 6 مانگ كه‌م كراوه‌ته‌وه. (ئاكۆ كوردنه‌سه‌ب رۆژی 27ی به‌فرانبار دوای كۆتایی زیندانه‌كه‌ی، ئازاد كرا.) كاوه جه‌وانمه‌رد له رۆژی 26ی سه‌رماوه‌زی 1385 هه‌تا ئێستا له زینداندایه. ئه‌م رۆژنامه‌نووسه‌ی حه‌وتوونامه‌ی كه‌ره‌فتوو رۆژی 27ی گوڵانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن لقی 6ی دادگای سنه‌وه و له دادگایه‌كی داخراودا 2 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا. جه‌وانمه‌رد له رۆژی 8ی به‌فرانباره‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی زیندانه‌كه‌ی، گواسترایه‌وه بۆ زیندانی مه‌راغه.هه‌روه‌ها له كوردستان 3 ساڵ دوای داخستنی حه‌وتوونامه‌ی "په‌یامی خه‌ڵكی كوردستان" به‌ڕیه‌وه‌به‌ره‌كه‌ی واته "محه‌مه‌دسه‌دیق كه‌بوودوه‌ند" له مانگی پووشپه‌ڕدا گیرا و بۆ زیندانی ئێوین به‌ڕێ كرا. له خه‌رمانانی 1384 حوكمی كه‌بوودوه‌ند له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی كوردستان په‌سند كرا و ئه‌م رۆژنامه‌نووسه به تاوانی وه‌ك "بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ بۆ شێواندنی رای گشتی و كێشه‌نانه‌وه له نێوان توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگادا له رێگای باسكردنی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی" به ساڵێك زیندان و 5 ساڵ دووركه‌وتنه‌وه له كاری رۆژنامه‌نووسی سزا درا. كه‌بوودوه‌ند به هاوكاریی هه‌ندێك له رۆژنامه‌نووسان له دوو ساڵ له‌وه پێشه‌وه رێكخراوی پارێزگاری له مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی دامه‌زراندووه كه ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی چه‌ندین جار له لایه‌ن به‌رپرسانی ئێرانه‌وه داخراوه. ئه‌م رۆژنامه‌نووسه گوشارێكی زۆری له لایه‌ن به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیه‌وه له‌سه‌ره بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه و قبووڵ كردنی تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتی ناڕاست. هاوكارێكی دیكه‌ی ئه‌م حه‌وتوونامه‌یه به ناوی ئیجلال قه‌وامی رۆژی 19ی جۆزه‌ردان له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای سنه‌وه 3 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا و رۆژی 18ی پووشپه‌ڕ دوای بانگهێشت بۆ دادگا، ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرا. ئه‌م رۆژنامه‌نووسه له ساڵی 84 و له زیندان تووشی نه‌خۆشیی هه‌و كردنی چاوه‌كانی هات و تا پێش له گیرانی له ژێر چاودێریی پزیشكدا بوو. (ئیجلال قه‌وامی له 5ی به‌فرانباره‌وه به مۆڵه‌تی پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی زیندانه.)له تاران زۆربه‌ی رۆژنامه‌نووسه گیراوه‌كان له زیندانه تاكه‌كه‌سیه‌كانی به‌ندی 209ی زیندانی ئێوین گیراون كه له ژێر چاودێریی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتدایه. ئه‌م زیندانیانه كه به‌گشتی ده‌كه‌ونه ژێر گوشاری توندی رۆحی و جه‌سته‌ییه‌وه، بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی تووشی به‌ربه‌ست و ته‌نگ‌وچه‌ڵه‌مه دێن. عیماده‌دین باقی رۆژنامه‌نووس و پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ، رۆژی 5ی به‌فرانبار و دوای دوو جار سه‌كته‌ی دڵ، له زیندان هێنرایه ده‌ر و له نه‌خۆشخانه دانرا. هۆی سه‌ره‌كیی نه‌خۆشیه‌كه‌ی، ئه‌و گوشارانه بوو كه ئه‌م رۆژنامه‌نووسه له ماوه‌ی زیندانی بوون و لێكۆڵینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌كانیدا تووشی هاتبوو. به‌ڵام ته‌نیا شه‌وێك له نه‌خۆشخانه راگیرا. رۆژی 28ی به‌فرانبار و به‌هۆی نه‌خۆشیی دڵه‌وه، ئه‌م رۆژنامه‌نووسه جارێكی دیكه گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی "ئایه‌توڵا مه‌حموود هاشمیی شاهروودی" و سه‌رۆكی زیندانی ئێوین ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر مۆڵه‌تێكی یه‌ك مانگه بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی ده‌ربڕی. له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌عید مه‌تین پوور بۆ جاری دووهه‌م له زیندانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی زه‌نجانه‌وه بۆ زیندانی ئێوین به‌ڕێ كراوه. رۆژنامه‌نووسی حه‌وتوونامه‌ی یارپاق و هاوكاری رۆژنامه‌كانی ئوستانی ئازه‌ربایجان رۆژی 5ی جۆزه‌ردان له زه‌نجان گیرا و ماوه‌ی دوو مانگ له زیندانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا بوو و دواتر برایه به‌ندی 209ی زیندانی ئێوین. دوو مانگ دواتر ئه‌م رۆژنامه‌نووسه برایه‌وه زینادنی زه‌نجان و له رۆژی 13ی سه‌رماوه‌زه‌وه جارێكی دیكه براوه‌ته‌وه زیندانی ئێوین. تۆمه‌ته‌كانی ئه‌م رۆژنامه‌نووسه بریتیه له "هه‌وڵدان له دژی ئه‌منیه‌تی میللی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بێگانه". بڕی 500 ملیۆن تمه‌ن بۆ زه‌مانه‌تی ئازادكردنی دیاریكراوه كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌و توانا ماڵیه‌یان نیه.
ژنان له ژێر سه‌ركوتدا
ئینتێرنێت له ساڵی رابردوودا بوو به مه‌یدانێك بۆ درێژه‌ی بزووتنه‌وه‌ی دیفاع له مافه‌كانی ژنان. هه‌ڵسووڕاوانی فمینیست له به‌رامبه‌ر رژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا له دژی هه‌ڵاواردن و بۆ سوودمه‌ندبوون له مافی یه‌كسان له یاساكانی كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن.مریه‌م حسێنخا ته‌مه‌ن 32 ساڵ و جیلوه جه‌واهیری ته‌مه‌ن 30 ساڵ، رۆژنامه‌نووس و فمینیست، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌كانی "زنستان" و "گۆڕان بۆ یه‌كسانی" له لایه‌ن دادگای تایبه‌تی ئه‌منیه‌تی تارانه‌وه تۆمه‌تی وه‌ك "شێواندنی رای گشتی، پڕوپاگه‌نده له دژی رژیم، بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ و هه‌واڵی ناراست له ماڵپه‌ڕه‌كاندا" له رێكه‌وتی 27ی خه‌زه‌ڵوه‌ر و 10ی سه‌رماوه‌زدا گیران. بۆ ئازادكردنیان به شێوه‌ی كاتی بڕی زه‌مانه‌تی 100 ملیۆن و 50 ملیۆن تمه‌ن دیاریكرا. (ئه‌م دوو رۆژنامه‌نووسه رۆژی 12ی به‌فرانبار به دانانی 5 ملیۆن تمه‌ن ئازاد كران).رۆژی 13ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1385 هێزه‌كانی ئینتزامی هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئارامی ده‌یان كه‌س له هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان بۆ ناره‌زایی له دژی دادگایی كردنی 5 كه‌س له هاوبیرانیان و 34 كه‌س له هه‌ڵسووڕاوان و رۆژنامه‌نووسانیان گرت. له نێو گیراوه‌كاندا 22 رۆژنامه‌نووس و ماڵپه‌ڕنووس ده‌بینران، له‌وانه ژیلا به‌نی یه‌عقووب كه له‌كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرت له كۆبوونه‌وه‌كه گیرا. ئه‌م رۆژنامه‌نووسه دوای ئازادبوونی، به نووسینی 2 راپۆرت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ڵس‌وكه‌وتی زیندانه‌وانه‌كان له به‌ندی 209 و چۆنیه‌تیی گیرانیان به شه‌و و سووكایه‌تی كردن به هه‌ڵسووڕاوانی ژنان، په‌رده‌ی له‌سه‌ر كاره‌كانی رژیم له دژی ژنان هه‌ڵماڵی. ده‌زگای قه‌زایی ژماره‌یه‌ك له‌م هه‌ڵسووڕاوانه‌ی به زیندان و شه‌لاق لێدان سزا داوه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش چاوه‌ڕوانی دادگایی كردنن.ساڵی 2007 دوو رۆژنامه‌نووسی خاوه‌ن ناسنامه‌ی دوو وڵات، له ئێران راگیران و چوونه ده‌ره‌وه‌یان قه‌ده‌غه كرا. په‌رناز عه‌زیما هه‌واڵنێری ئێرانیی رادیۆ فه‌ردا و شارۆمه‌ندی ئا‌مریكا رۆژی 5ی رێبه‌ندانی 1385 له‌كاتی دابه‌زین له فرۆكه‌خانه‌ی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و پاسپۆرته‌كه‌ی لێسه‌ندرا. په‌رناز عه‌زیما بۆ سه‌ردانی دایكی گه‌ڕابۆوه. رۆژی 20ی جۆزه‌ردان، ده‌زگای قه‌زایی سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی 550 ملیۆن تمه‌ن زه‌مانه‌ت، حازر نه‌بوو پاسپۆرته‌كه‌ی عه‌زیما بداته‌وه و تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده له دژی كۆماری ئیسلامی" خرایه پاڵی. په‌رناز عه‌زیما چه‌ندین جار بۆ لێپرسینه‌وه بانگ كرا و به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی، بۆ هاوكاری كردن گوشاریان خسته سه‌ر. هه‌واڵنێری رادیۆ فه‌ردا رۆژی 12ی خه‌رمانان له لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه بانگ كرا و پێی راگه‌یه‌نرا كه ده‌توانێ پاسپۆرته‌كه‌ی وه‌رگرێته‌وه و له ئێران بچێته ده‌ره‌وه. به‌رپرسانی قه‌زایی رایانگه‌یاندووه كه دۆسیه‌ی ئه‌م هه‌واڵنێره له دادگا هه‌ر وا "كراوه‌یه". په‌رناز عه‌زیما رۆژی 27ی خه‌رمانان ئێرانی به‌جێهێشت.مێهرنووش سلووكی دۆكیۆمێنت سازی ئێرانی و شارۆمه‌ندی فه‌رانسه و خوێندكاری به‌شی رۆژنامه‌نووسی، رۆژی 14ی سه‌رماوه‌ز بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له‌سه‌ر رووداوه‌كانی دوای شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی كۆماری ئیسلامی و سه‌دام حسێن، چووه ئێران. سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕكردنی قۆناغه یاساییه‌كانی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی ئیسلامی بۆ ئاماده كردنی راپۆرته‌كه‌ی، رۆژی 28ی رێبه‌ندان له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه له سه‌ر شه‌قام گیرا. ماڵی باوكی پشكێنرا و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووسو فیلمه‌كانی كه له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی توندوتیژیه‌كانی ده‌یه‌ی 60ی هه‌تاویی ئێران ئاماده‌ی كردبوو، له لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا. سلووكی بۆ ماوه‌ی مانگێك له به‌ندی 209 زیندانی كرا و رۆژی 28ی ره‌شه‌مه‌ی 1385 به دانانی 100 ملیۆن تمه‌ن زه‌مانه‌ت، ئازاد كرا. سلووكی له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به "دروست كردنی فیلمی پروپاگه‌نده‌یی له دژی كۆماری ئیسلامی" تۆمه‌تبار كرابوو. رۆژی 28ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ و دوای دادگایی كردنی دووهه‌م و وه‌رگرتنه‌وه‌ی زه‌مانه‌ته‌كه‌ی و پاسپۆرته‌كه‌ی، ئێرانی به‌جێهێشت.
ده‌ركردنی رۆژنامه‌نووسان له ئێران
له ماوه‌ی ساڵی 2007دا به شێوه‌ی ره‌سمی دوو رۆژنامه‌نووس له ئێران ده‌ركران. مانگی به‌فرانبار "رۆبه‌رت تیت" هه‌واڵنێری رۆژنامه‌ی گاردیه‌ن، دوای 3 ساڵ كار كردن له ئێران، مۆڵه‌ته‌كه‌ی بۆ تازه نه‌كرایه‌وه و له ئێران ده‌ركرا. هۆی ده‌ركردنی ئه‌م رۆژنامه‌نووسه هیچكات به ره‌سمی له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه رانه‌گه‌یه‌نرا. به‌ڵام ئه‌و به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك وتار سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی گرتنی خوێندكاران، كه‌وتبووه به‌ر رقی ده‌وڵه‌ت. "ئه‌نگس مه‌ك دواڵ" رۆژنامه‌نووسی رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندێت" مانگی پووشپه‌ڕ دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی بۆ مانه‌وه له ئێران تازه نه‌كرایه‌وه، به ناچاری ئێرانی به‌جێهێشت. سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی ئه‌م رۆژنامه‌نووسه‌ش، ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر