تێڕوانینێك له‌سه‌ر قسه‌كانی ئه‌مدواییانه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجالان و هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تیی پ.ك.ك
له چه‌ند رۆژی رابردوودا دوایین لێدوانه‌كانی عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌رۆكی زیندانیكراوی پ.ك.ك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردیدا بڵاو كرایه‌وه. قسه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئۆجالان كه به‌داخه‌وه سه‌ركردایه‌تیی پ.ك.ك چۆته پشتی و سه‌لماندوویه‌تی، چه‌ندین خاڵی جێی سه‌رنجی تێدایه كه پێویسته سیاسه‌توانان به وردبینیه‌وه لێی بڕوانن.
1_ له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی ئه‌مدواییانه‌ی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی پ.ك.ك و هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵكی كوردستانی رۆژهه‌ڵات ده‌نگی ناره‌زایی خۆیان هه‌ڵبڕی و له دژی هێرشی توركیا وه‌ستانه‌وه. هه‌ر دوابه‌دوای ئه‌م ناره‌زاییانه، ئۆجالان له قسه‌وباسه‌كانیدا ده‌ڵێت كورده‌كانی ئێران ئۆتۆنۆمییان پێدراوه و له ئێران ئه‌یاله‌تێك هه‌یه به ناوی كوردستان. جێی سه‌رسووڕمانه له‌حاڵێكدا كه به به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه رۆژانه خه‌ڵكی كوردستانی رۆژهه‌ڵات له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه له‌سه‌ر سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیان سه‌ركوت ده‌كرێن و ده‌خرێنه گۆشه‌ی زیندانه‌وه و كوردستان له هه‌موو روویه‌كه‌وه بێبه‌ش كراوه، سه‌ركرده‌یه‌كی كورد باس له‌وه ده‌كات كه كورده‌كانی ئێران كێشه‌یه‌كیان نیه. ته‌نانه‌ت به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستێ و جوگرافیای كوردستانی رۆژهه‌ڵات له 4 ئوستانی به‌رینه‌وه به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه بۆ ئوستانی كوردستان و له‌حاڵێكدا باس له ئۆتۆنۆمی له‌و ئوستانه‌ش ده‌كات كه به‌رپرسه‌كانی ئێستاش له تارانه‌وه دێن.
2_ ئۆجالان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كورد، پێشنیارێك دێنێته ئاراوه له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی كه كورد له به‌رامبه‌ر ئیمپریالیزمدا هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ شیعه پێك بهێنێت و له‌و رێگه‌یه‌وه دوو ئامانجی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئیمپریالیزم و گه‌یشتن به مافه‌كانی بپێكێت. له جیهانی ئه‌مڕۆدا و له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی دژایه‌تیی جیهانی له‌گه‌ڵ ئیسلامگه‌رایی و شه‌ڕی ئیسلامگه‌رایی و عه‌لمانیه‌ت، هاوپه‌یمانێتی كورد له‌گه‌ڵ شیعه، بزووتنه‌وه‌ی كوردی ده‌خاته كام به‌ره‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌ی هه‌موو شوێنێك و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی له هه‌موان زیاتر ته‌نیوه؟ ئایا هاوپشتی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ئیسلامی ئامانجه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان ده‌پێكێت كه بریتی بێت له دیموكراسی و سیكۆلاریزم و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌موو ئه‌م دروشمانه؟ ئایا ئه‌و شیعه‌یه‌ی كه بڕیاره بزووتنه‌وه‌ی كوردی هاوپه‌یمانی بێت، هه‌ر ئه‌و دوژمنه له‌مێژینه‌یه نیه كه ساڵانێكه هه‌وڵی كپ كردنی ده‌نگی حه‌قخوازانه‌ی كوردستان و بزووتنه‌وه‌كه‌ی ده‌دات؟ ئایا ئه‌و 100هه‌زار گه‌ریلایه‌ی كه بڕیاره له به‌رامبه‌ر به ره‌سمی ناسینی پژاكدا بدرێت به كۆماری ئیسلامی، به‌و واتایه نیه كه ده‌بێته به‌شێك له‌و سپایه‌ی نزیكه‌ی 3 ده‌یه‌یه كوردستانی كردووه‌ته‌وه پادگان و به هه‌زاران تێكۆشه‌ری شه‌هید كردووه و فه‌زای ترس و وه‌حشه‌تی تا هه‌نووكه‌ش به‌سه‌ر كوردستاندا سه‌پاندووه؟
3_ سه‌رۆكی پ.ك.ك له زیندانه‌وه جارێكی‌تر لێدوانه‌كانی پێشووتری له‌مه‌ڕ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ده‌بیاتێكی دیكه‌وه دووباره ده‌كاته‌وه و دیسانیش ئه‌م هه‌رێمه ئازاده‌ی كوردستان كه له 17 ساڵی رابردوودا بۆته چقڵی چاوی دوژمنانی كوردستان و ، به دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان ناو ده‌بات و به ئه‌ركی ده‌زانێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و له‌بار بردنی، هه‌وڵ بدرێت. ئایا دوژمنایه‌تی كردنی هه‌رێمێكی ئازاد له كوردستان، ده‌توانێ خزمه‌ت به به‌هێزكردنی بزووتنه‌وه‌ی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بێت و ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌توانێ ده‌توانێ وه‌ڵامێكی باش بێت بۆ پشتیوانیی خه‌ڵكی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له بزووتنه‌وه‌ی كوردستان له هه‌موو پارچه‌كان، یان ته‌نیا خزمه‌ت به دووبه‌ره‌كایه‌تی و له‌به‌ر یه‌ك بڵاوكردنی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان و لاواز بوونی خه‌بات له پارچه‌كانی دیكه ده‌كات؟ ئایا كورد له‌م قۆناغه‌دا، له ناوخۆیدا پێویستی به هاوپشتی و پشتیوانی كردن له یه‌كتره، یا ده‌بێت له‌پێناو دوور كه‌وتنه‌وه له یه‌كتر و دوو به‌ره‌كایه‌تی خستنه ناو ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردستانه‌وه سیاسه‌ت دابڕێژێت؟
4_ سه‌ركردایه‌تیی ئێستای پ.ك.ك به پشتیوانی كردنی له‌م هه‌ڵوێستانه و له‌حاڵێكدا كه پشتیوانیی به‌رینی جه‌ماوه‌ری پارچه‌كانی كوردستان له خه‌باتی كوردستانی باكوور و دژایه‌تیی كردن له‌گه‌ڵ هێرشی توركیا ده‌بینێت، نه‌ك ته‌نیا ناتوانێت خزمه‌ت به هاوكاریی هێزه كوردستانیه‌كان بكات و له‌مه‌ڕ یه‌كگرتوویی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان له هه‌موو پارچه‌كان هه‌نگاو بنێت، به‌ڵكوو جارێكی‌تر خه‌ریكه دیسان به رێگایه‌كدا بڕواته‌وه كه پێشتر ئه‌زموونی كردووه و ده‌ره‌نجامی هه‌ڵه‌كه‌ی بینیوه. سه‌ركردایه‌تیی پ.ك.ك ئه‌مجاره‌شیان به پشتیوانی له‌م قسانه و له‌م هه‌ڵوێست و سیاسه‌تانه، جارێكی دیكه له كۆتاییه‌كانی 2007دا هه‌مان هه‌ڵه‌ی دووپات كرده‌وه كه سه‌ره‌تاكانی 1999 له وه‌ڵامی پشتیوانیی به‌رینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا، تووشی بوو. ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه، پ.ك.ك له‌جیاتی خۆ دوورخستنه‌وه له هێزه كوردستانیه‌كان و دوو به‌ره‌كایه‌تی خستنه ناو خه‌باتی پارچه‌كانی كوردستان، هه‌وڵ بۆ له یه‌كتر نزیكبوونه‌وه و كاری هاوبه‌ش و هاوكاریی هێزه‌كان بدات؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر