وتووێژ له‌گه‌ڵ ساموئێل هانتینگتۆن
و.له فارسیه‌وه: ئاسۆ ئیسلام په‌نا
زیاتر له 13 ساڵه ده‌سته‌واژه‌ی "پێكدادانی شارستانیه‌ته‌كان (Clash of Civilizations) هه‌روا قسه‌ی ناو باسه سیاسی، فه‌رهه‌نگی و مه‌زهه‌بیه‌كانی جیهانه. پێكدادانی شارستانیه‌ته‌كان، به‌وجۆره‌ی "ساموئێل هانتینگتۆن" مامۆستای زانكۆی هاروارد باسی كرد، باس و قسه‌ی گه‌رمی له كۆڕ و كۆمه‌ڵه‌كانی زانكۆكانی جیهان، به‌تایبه‌ت وڵاتانی موسڵمان هه‌ڵخراند. تیۆریه‌كه‌ی هانتینگتۆن له نیگای یه‌كه‌مدا، به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ و توندی "رۆژئاوای مه‌سیحی" له‌گه‌ڵ "جیهانی ئیسلام" به‌رجه‌سته ده‌كات. كاریگه‌ریی ئه‌م تیۆریه له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی جیهانی هاوچه‌رخ، له هیچ كه‌س شاراوه نیه. ته‌نیا گه‌ڕان بۆ ده‌سته‌واژه‌ی "پێكدادانی شارستانیه‌ته‌كان" له ماڵپه‌ڕی گوگل 62/2 ملیۆن ناونیشان به ده‌سته‌وه ده‌دات. ئه‌مڕۆش ئه‌م ده‌سته‌واژه ناوداره له رۆژنامه، كتێب، بڵاوكراوه و بابه‌ت و نووسراوه‌كانی هه‌موو گۆشه و كه‌نارێكی جیهاندا، زۆرجار به‌كار ده‌برێت. یه‌كێك له‌و دوایین تازه‌گه‌ریانه‌ی كه كاریگه‌ریی تیۆریه‌كه‌ی هانتینگتۆنی پێوه دیاره، پێشنیاره‌كه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی كوفی عه‌نان بوو كه به "یه‌كێتی شارستانیه‌ته‌كان" (Alliance of Civilization) ناو نرا. كاریگه‌ریی هزری هانتینگتۆن ئه‌مڕۆ له هه‌موو جیهان هه‌ست پێده‌كرێ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ تا چه‌ندین ده‌یه هه‌روا جێ په‌نجه‌ی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه دیار بێت. ده‌رفه‌تێكی به‌نرخ ره‌خسا تا "گۆڤاری ئیسلامی" وتووێژێك له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر هانتینگتۆن پێك بهێنێت و جارێكی‌تر لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م تیۆریه پڕ هه‌رایه له زمانی خۆیه‌وه ببیستێت. ماڵه بچووكه‌كه‌ی له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه كۆن و ئارامه‌كانی شاری بۆڵتۆنه. كه‌س پێی وانیه دانه‌ری ئه‌م تیۆریه توندوتیژه، كه‌سێكی ئاوه‌ها ئارام و قسه خۆش بێت. به رووی گه‌شه‌وه هه‌واڵنێری گۆڤاره‌كه‌ی وه‌رگرت و هاوسه‌ره‌كه‌ی پێ ناساند. دوای ئاوخواردنه‌وه، بڕێك باسی هه‌وای كرد و پاشان چووه ناو باسی سیاسه‌ته‌وه. دوای نزیكه‌ی سه‌عاتێك پرسیار و وه‌ڵام، نه‌ك هه‌ر لایه‌نه ناڕوونه‌كانی تیۆریی "پێكدادانی شارستانیه‌ته‌كان" روون بوونه‌وه، به‌ڵكوو سه‌باره‌ت به هه‌ندێكی‌تر له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م بیرمه‌نده‌ش قسه كرا. به‌رهه‌می ئه‌م باسه ئه‌وه بوو كه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌و تیۆریه‌ی هه‌ڵده‌هێنجن، رێك ئه‌و شته نیه كه مه‌به‌ستی هانتینگتۆن بووه. ئه‌و زۆر به توندی دژی ئه‌و بۆچوونه‌یه كه "جیهانی ئیسلام" وه‌ك "گشت"ێكی یه‌كده‌ست باس ده‌كات و پاشان وشه‌ی "پێكدادان"ی بۆ به‌كار ده‌هێنێت. هانتینگتۆن "جیهانی ئیسلام" له‌گه‌ڵ "وڵاتانی ئیسلامی" به یه‌ك مانا وه‌رناگرێت.
**

من به نیازم باسه‌كه به پرسیارێكی گشتی سه‌باره‌ت به كتێبه‌كه‌تان "پێكدادانی شارستانیه‌ته‌كان" ده‌ست پێبكه‌م. تیۆریه‌كه‌تان له‌م كتێبه‌دا ده‌كرێ به‌مجۆره كورت بكه‌ینه‌وه: سیاسه‌تی زاڵ به‌سه‌ر جیهانی ئه‌مڕۆ ته‌نیا ده‌كرێ له ژێر تیشكی پێكدادانی دێرین و ریشه‌یی نێوان كولتوور و مه‌زهه‌به گه‌وره‌كانی دنیا به دروستی شی بكرێته‌وه. دوای رووداوه‌كانی 11ی سیپته‌مبه‌ر، ئه‌م تیۆریه ناوبانگێكی زۆری به‌ده‌ست هێنا. شه‌ڕی ئیستا له‌گه‌ڵ تیرۆریزم، به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئیسلام، وه‌ك وێنایه‌ك له شه‌ڕی شارستانیه‌ته‌كان سه‌یر ده‌كرێت. ئایا ئێوه‌ش وه‌ها بۆچوونێكتان هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر نا، راتان سه‌باره‌ت به‌م لێكدانه‌وه ناڕاسته چیه؟
به‌كورتی، پێكدادانی شارستانیه‌ته‌كان ده‌كرێ به‌مشێوه‌یه شی بكه‌ینه‌وه كه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان وڵاتان له ده‌یه‌كانی داهاتوودا ته‌نیا له رێی به‌ڵێن و په‌یوه‌ندیه كولتووریه‌كانی نێوانیان و هاوكات به‌ره‌وڕووبوونه‌وه فه‌رهه‌نگیه‌كانیان، به دروستی ده‌رك ده‌كرێ.ئاشكرایه كه له داهاتووشدا وه‌ك رابردوو و ئێستا، هێز، قسه‌ی یه‌كه‌م له په‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا ده‌كات. به‌ڵام، به‌گشتی، كۆمه‌ڵێك خاڵی وردی دیكه‌ش له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا هه‌ن. له رۆژئاوا و ئورووپای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م، پێكدادانی نه‌یاران و یارانی پاشایه‌تی بوو كه بزووتنه‌وه كۆماریخوازه‌كانی پێكهێنا. ئه‌م بزووتنه‌وانه، سه‌ره‌تا له ئا‌مریكا و دواتر له فه‌رانسه به ئه‌نجام گه‌یشتن. ناوه‌رۆكی خه‌باتی سه‌ده‌ی 19 له ناسیۆنالیزم و پێداگری له‌سه‌ر نه‌ته‌وه پێكهاتبوو. ئه‌گه‌رچی له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ئایدۆلۆژی ته‌وه‌ره‌ی خه‌بات بوو، به‌ڵام بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كان لایه‌نی دیكه‌شیان به‌خۆوه گرت. دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئۆكتۆبر له رووسیا، فاشیزم و كۆمۆنیزم و لیبراڵ دیموكراسی كه‌وتنه ململانێ. فاشیسم و كۆمۆنیزم له‌م به‌ربه‌ره‌كانێیه‌دا دۆڕان و كه‌وتنه په‌ڕاوێزه‌وه (ئه‌گه‌رچی به ته‌واوی ریشه كێش نه‌كران) و لیبراڵ دیموكراسی _لانیكه‌م له تیۆریدا_ به‌گشتی بووه جێی په‌سندی گشتی و له گۆشه و كه‌ناری جیهاندا په‌ره‌ی سه‌ند. كه‌واته، پرسیارێك كه ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه كه ته‌وه‌ره‌ی سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی له ده‌یه‌كانی داهاتوودا چیه؟ به بڕوای من بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌بێ له شوناسی فه‌رهه‌نگی و وابه‌سته‌یی و به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ی كولتووره‌كاندا بگه‌ڕێین. وڵاته‌كان هاوكاریی یه‌كتر ده‌كه‌ن و ئه‌م هاوكاریه كاتێك زیاتر ده‌بێت كه كاریگه‌ری له كولتووری هاوبه‌ش وه‌رگرێت. ئه‌م ره‌وته به ئاشكرا له ئورووپای ئه‌مڕۆدا ده‌بینرێت. به رای من گرووپ به‌ندیه‌كانی دیكه‌ش كه له رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و له ئامریكای باشوور سه‌ریان هه‌ڵداوه، ده‌كرێ له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیه‌كان و به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه كولتووریه‌كانیان، شی بكرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ په‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان دوای رووداوه‌كانی 11ی سیپته‌مبه‌ر به پشت به‌ستن به تیۆریه‌كه‌ی ئێوه شی بكه‌ینه‌وه، چلۆن ده‌كرێ بۆ نموونه هاوپه‌یمانیه‌تی نێوان پاكستان و ئا‌مریكا له دژی ئه‌فغانستانی تاڵیبان روون بكرێته‌وه؟
ئه‌مه راسته كه پاكستان و ئا‌مریكا دوو وڵاتی زۆر جیاوازن، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی جیۆپۆله‌تیك له به‌رامبه‌ركێ له‌گه‌ڵ كۆمۆنیزم و توندڕه‌ویی بونیادگه‌رایی، ئه‌وانی له یه‌كتر نزیك كردووه‌ته‌وه. ده‌وڵه‌تی پاكستان ئه‌گه‌رچی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربازیه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا ده‌توانێ له پێناو به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌و مه‌به‌ستانه‌دا، هاوكاریی ده‌وڵه‌تی پاكستان بكات. ئاشكرایه كه دوو وڵات له كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌شدا له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناكۆكن.
ئێوه له كتێبه‌كه‌تاندا نووسیوتانه كه په‌رده‌ی ئاسنی، 45 ساڵی ته‌واو ئورووپای دابه‌ش كرد. به درێژایی ساڵانی شه‌ڕی سارد، ئه‌م په‌رده‌یه چه‌ند سه‌د میل په‌ره‌ی سه‌ند. ئێستا به كۆبوونه‌وه‌ی په‌رده‌ی ئاسنی، دیوارێكی ئاسنیی دیكه رۆژئاوای مه‌سیحی له جیهانی ئیسلام و ئۆرتۆدۆكس جیا ده‌كاته‌وه. زۆربه‌ی بیرمه‌ندان له‌گه‌ڵ ئه‌م دابه‌شینه‌ی ئێوه ناكۆكن و پێیان وایه قبووڵ كردنی ئه‌م تیۆریه به واتای نه‌بوونی ئیسلام له رۆژئاوایه. رای ئێوه له‌مباره‌یه‌وه چیه؟
به‌ڵگاندنه‌كانی ئه‌و كه‌سانه به ته‌واوی هه‌ڵه‌یه. من هیچ كات نه‌موتووه كه رۆژئاوا "گشت"ێكی یه‌كگرتوو و یه‌كده‌سته. هه‌روا كه جیهانی ئیسلامیش وا نیه. جیهانی رۆژئاوا و جیهانی ئیسلام، "گشت"ێكی دابه‌ش كراون. له‌م جیهانه‌دا، فیرقه، كۆمه‌ڵگا و وڵاتانی جۆراوجۆر و ره‌نگاوره‌نگ هه‌ن. كه‌واته ناتوانین هه‌موویان وه‌ك "گشت"ێكی چون یه‌كده‌ست وێنا بكه‌ین. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، ئه‌م دوو جیهانه خاڵی هاوبه‌شی به‌هێز و زۆریان هه‌یه. خه‌ڵكی هه‌موو شوێنێك باس له ئیسلام و رۆژئاوا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م دوو چه‌مكه واتا و مانایه‌كی روونیان هه‌یه كه گرینگ‌ترین خاڵی لێك جیاكردنه‌وه‌یان، لایه‌نی ئایینیه‌كه‌یه‌تی.
ئایا ئه‌گه‌ری هیچ سازان یان وێكهاتنی نێوان دوو لای په‌رده‌ی ئاسنی نوێ له ئارادا نیه؟
ئێوه ده‌ڵێن "دوو لای په‌رده‌ی ئاسنین" و من ده‌ڵێم هه‌ركام له لایه‌كانی په‌رده‌ی ئاسنی، خۆی گشتێكی دابه‌شكراوه. هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر پێمان وابێ دوو كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كده‌ست له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا ریزیان به‌ستووه. سیاسه‌تی جیهانی، گۆڕه‌پانی یاریه‌كی زۆر ئاڵۆزه كه تێیدا وڵاتانی جۆراوجۆر به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌كانی خۆیان ره‌چاو ده‌كه‌ن، كه هه‌ندێك جار له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی دیتران ده‌كه‌وێته دژایه‌تیه‌وه. گه‌یشتن به‌م به‌رژه‌وه‌ندانه له جیهانی ئه‌مڕۆدا، پێویستی به دۆزینه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا، هێشتا هاوكاریی هه‌ندێك رژێمی سه‌ركوتگه‌ری گۆشه و كه‌ناری جیهان ده‌كات. ئاشكرایه كه ئا‌مریكا خوازیاری ئه‌وه‌یه ئه‌و وڵاتانه به‌ره‌و دیموكراسی هه‌نگاو بنێنن، به‌ڵام هاوكات ناچاره هه‌ندێك جار بۆ دیفاع له به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی، هاوكاریی ئه‌و رژیمانه بكات. مه‌سه‌له‌ی هاوكاریی ئا‌مریكا له‌گه‌ڵ پاكستانیش ده‌كرێ له‌م چوارچێوه‌یه‌دا شی بكرێته‌وه.
ئێوه به‌مدواییانه وتووتانه كه كۆمۆنیزم بۆیه تێك شكا، مه‌زهه‌ب و كولتووری به هۆكارێك بۆ خزمه‌ت به یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵگاكان نه‌ده‌زانی، بۆیه كاتێك گومانی خه‌ڵك له‌مباره‌یه‌وه ره‌ویه‌وه، سیستمی كۆمۆنیزمیش به شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شا. ئێوه هه‌روه‌ها وتووتانه كه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كانی شارستانیه‌تی ئا‌مریكا، رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ بایه‌خی لیبراڵ دیموكراتیزم زیاتر بووه.
لیبراڵ دیموكراتیزم هه‌میشه له ئامریكادا ئایدۆلۆژیای زاڵ بووه...
راسته، به‌ڵام ئاڵ‌وگۆڕه‌كانی ئه‌م ئایدۆلۆژیایه دوای رووخانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت چۆن بووه و ئێوه پێتان وایه ئا‌مریكا ده‌بێ چ ئه‌زموونێك له‌مه وه‌رگرێت؟
ئه‌مه پرسیارێكی زۆر باشه. هه‌روه‌ك پێشتر وتم، دوای شۆڕشی سه‌ده‌ی 18 تا ئێستا، ئا‌مریكا هه‌میشه په‌یڕه‌وی ئایدۆلۆژیای لیبراڵ دیموكرات بووه. به‌ڵام من له نووسراوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌مدا هه‌وڵمداوه بۆ شیكردنه‌وه‌ی گۆڕانكاریه‌كانی ئه‌م قۆناغه، كه‌متر له ده‌سته‌واژه‌ی "ئایدۆلۆژیا" كه‌ڵك وه‌رگرم و له‌جیاتی ئه‌و باس له باوه‌ڕ و به‌ها ئامریكاییه‌كان بكه‌م. كاتێك وشه‌ی ئایدۆلۆژیا به‌كار ده‌هێنین، هه‌ر دوابه‌دوای ئه‌و كۆمۆنیزم به مێشكماندا دێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمۆنیزم رێكخراوترین كۆمه‌ڵه‌ی بیر و باوه‌ڕ و به‌هاكانی پێشكه‌ش ده‌كرد. كۆی به‌ها و باوه‌ڕه‌كانمان، ئه‌گه‌رچی به قه‌ده‌ر كۆمۆنیزم رێكخراو و یه‌كده‌ست نیه، به‌ڵام نزیكه‌ی دوو سه‌ده و نیو هه‌روا پته‌و و بایه‌خدار ماوه‌ته‌وه. نهێنیی ئه‌م مانه‌وه‌یه له نه‌رم بوون و توانای خۆ رێكخستنیدا بووه له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری ئابووری، پیشه‌سازی، قه‌یرانه ده‌وره‌ییه‌كان، نوشست، شه‌ڕه جیهانیه‌كان و شه‌پۆلی گه‌وره‌ی كۆچ كردن. ناوكی باوه‌ڕ و به‌ها ئامریكاییه‌كان هه‌روا له جێی خۆی ماوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر یه‌كێك له نووسه‌رانی به‌یاننامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئا‌مریكا ئه‌مڕۆ زیندوو بوایه، سه‌ری له هه‌ڵس‌وكه‌وتی ئامریكاییه‌كان سووڕ ده‌ما، چونكه به ته‌واوی له‌سه‌ر هێڵی ئامانجه سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆماردا ده‌یبینینه‌وه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا، زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان وه‌رسووڕانی جیددی‌یان له جیهانبینی و باوه‌ڕه‌كانیاندا بووه. رووخانی سیسته‌مه پاشایه‌تیه‌كان و به‌رده‌وامیی رژیمه كۆماریخواز یان كۆمۆنیستیه‌كان به ناوه‌رۆكی جیاوازه‌وه، له هه‌موو شوێنه‌كانی ناوچه‌ی ئوورئاسیا.ناسیۆنالیزم ئایدۆلۆژیای سه‌ره‌كیی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌یه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌وڵه‌تی میللیی خۆیان پێك بهێنن و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌ده‌سته‌وه بگرن. تا ئه‌و جێیه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئایدۆلۆژیا یان باوه‌ڕه سیاسیه‌كان، وڵاته‌كان زۆر له‌گه‌ڵ یه‌كتر جیاوازن. جیا له‌وه‌ش، دوو رووداوی گه‌وره‌ی دیكه له ده‌یه‌كانی رابردوودا روویاندا كه بێ‌گومان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌كانی داهاتووی جیهان ده‌بێت: رووخانی كۆمۆنیزم وه‌ك ئایدۆلۆژیا و سه‌رهه‌ڵدانی لیبراڵ‌دیموكراسی وه‌ك كۆیه‌ك له باوه‌ڕ و به‌ها دێرینه‌كان.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر