مارتین هایدگر
و.له فارسیه‌وه: ئاسۆ ئیسلام په‌نا
شه‌ڕ له‌سه‌ر فاشیست بوون یان نه‌بوونی مارتین هایدگر، به‌شێكی هه‌ره به‌رچاوی مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌می بۆخۆی ته‌رخان كرد. هاوڕاكانی هایدگر له‌و بڕوایه‌دا بوون كه یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هیچكات به ره‌سمی حیزبی ناسیۆنال سۆسیالیستی هیتله‌ری به ره‌سمی نه‌ناسیوه و دووهه‌م ئه‌وه‌ی كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌شی كردبێ، ته‌نیا تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی بووه و هه‌رگیز نابێ به پشت به‌ستن به هه‌ڵه‌یه‌ك توانستی فه‌لسه‌فیی كه‌سێك حاشا بسڕینه‌وه كه به‌شێكی فراوانی باری فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌ی بیستی به‌سه‌ر شانه‌وه بووه. نه‌یارانی هایدگر له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هۆیه‌كه دژ بوون. ئه‌وان نه‌ك هه‌ر به‌ڵگه‌نامه و ئه‌رشیڤه‌كانی زانكۆكانی ئه‌ڵمانیایان بۆ گه‌ڕان به‌دوای به‌ڵگه‌ی هاوكاریی هایدگر له‌گه‌ڵ نازیه‌كان ژێروژوور كرد، كتێبه فه‌لسه‌فیه‌كانیان پڕ كرد له‌و په‌یوه‌ندیه‌ی له نێوان تیۆری و كرده‌دا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن ره‌وتی هایدگر له نووسینی "بوون و زه‌مان" هه‌تا ئه‌ندامه‌تیی حیزبی ناسیۆناڵ سۆسیالیست و هه‌وڵ بۆ ده‌ركردنی مامۆستا جووله‌كه‌كان، ره‌وتێكی ته‌واو سروشتی و هه‌ڵقوڵاوی جه‌وهه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی هایدگریه. كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه مێژوونووسێكی فه‌لسه‌فه وه‌ك كرستیه‌ن دۆلاكامپانی له كتێبی "مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌ی بیست"دا هه‌رگیز نه‌یتوانی تووڕه‌یی خۆی له ره‌فتاری هایدگر بشارێته‌وه و وه‌ك مێژوونووسێكی فه‌لسه‌فه، حوكمه ده‌ره‌كیه‌كان تێكه‌ل به ره‌وایه‌ته فه‌لسه‌فیه‌كان نه‌كات. هه‌ر بۆیه به درێژایی كتێبه‌كه‌ی هه‌ركات گه‌یشته ناوی هایدگر، ده‌ستی كرد به سووكایه‌تی و گاڵته كردن و بۆ بێ‌بایه‌خ نیشاندانی بایه‌خی فه‌لسه‌فیی ئه‌و، هه‌موو هه‌وڵێكی دا. بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبی "نامه‌كانی هایدگر بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی" له ساڵی رابردوودا ئاگری كێشه‌كانی جارێكی‌تر هه‌ڵگیرسانده‌وه. په‌راوێز نووسانی كتێب به‌ربوونه گیانی كتێبه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ده‌توانن تێیدا سه‌ره هه‌ودایه‌ك له په‌یوه‌ندیی هایدگر و هانا ئارنت یان نیشانه‌یه‌ك له هاوڕایی هایدگر له‌گه‌ڵ هیتله‌ر بدۆزنه‌وه یان نا. گوایه هێنده‌ش ناسه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. به‌ڵام دوور له هه‌موو ئه‌م په‌راوێزانه، باس له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی هایدگر و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت دیسان ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی له‌خواره‌وه دێت نووسینه‌وه‌ی گوتارێكه له هایدگر. گوتارێك كه به رسته ئاگرینه‌كانی فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی ده‌ست پێده‌كات و به وته‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر كۆتایی دێت. هایدگر ئه‌ندامی حیزبی ناسیۆناڵ سۆسیالیست بێت یان نه‌بێت، له نێوان تیۆری و كرده‌دا په‌یوه‌ندیه‌كی لۆژیكی یان فه‌لسه‌فی هه‌بێ یان نه‌بێ، هزری هایدگر به ناوچاوانی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه بدره‌وشێته‌وه یان نا، به‌هه‌ر حاڵ ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م گوتاره به‌ره‌ورووین. وتارێك كه له زۆر سه‌رچاوه‌دا ناونیشانێكی سه‌یری هه‌ڵگرتووه: "ناسیۆناڵ سۆسیالیزم وه‌ك پاسه‌وانی بوون"
ئه‌م ئورووپایه‌ی كه هه‌میشه له پرۆسه‌ی دابڕینی خۆی له كوێری ره‌هایه، ئه‌مڕۆ له نێو به‌رداشێكی به‌هێزدا تێگیراوه كه لایه‌كی روسیا و لایه‌كه‌ی دیكه‌ی ئامریكایه. له روانگه‌ی میتافیزیكیه‌وه، روسیا و ئه‌مریكا هه‌ردوویان شتێكن: هه‌مان سه‌رشێتیی ته‌كنه‌لۆژیای هه‌وسار پساو و شێتێتیی ناكامی رێكخستنی نه‌به‌ستراوه به خه‌ڵك. له‌پڕ ته‌كنه‌لۆژیا دووركه‌وتووترین سووچی گۆی زه‌وی داگیر ده‌كات و ده‌رگاكانی بۆ سوودی ئابووری ده‌كاته‌وه، ئه‌وكاته‌ی هه‌ر رووداوێكی مومكین له هه‌ر شوێنێكی مومكین و له هه‌ر كاتێكی مومكیندا، تا ئه‌و جێیه‌ی بلوێ بێ سێ و دوو ده‌ست پێی راده‌گات، ئه‌وكاته‌ی خه‌ڵك ده‌توانن له ساته‌وه‌ختێكدا هێرش كردنه سه‌ر پاشایه‌ك له فه‌ره‌نسا و سه‌مفۆنیایه‌كی گه‌وره له تۆكیۆ "ئه‌زموون" بكه‌ن، ئه‌وكاته‌ی كه زه‌مان ته‌نیا ده‌بێت به خێرایی، یه‌كاویه‌ك بوون و هاوكاتی، و كات وه‌ك مێژوو، له ژیانی هه‌موو خه‌ڵك ون ده‌بێت. ئه‌وكاته‌ی كه به "بۆكس لێدان" له‌به‌رچاوی خه‌ڵك گه‌وره بنوێنێت، ئه‌وكاته‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌زار هه‌زار خه‌ڵك به سه‌ركه‌وتن ناودێر ده‌كرێ، پاشان، به‌ڵێ پاشان، ئه‌و پرسیارانه‌ی ته‌نیا به‌هۆی ئه‌م ئیفاده رۆحیه ته‌واو گاڵته‌جاڕانه‌یه، بێ‌وه‌ڵام ده‌مێننه‌وه، ئه‌مانه‌ن: بۆچی؟ به‌ره‌و كوێ؟ و سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌ی كه چی؟وێرانكردنی مه‌عنه‌ویی زه‌وی تا ئه‌وجێیه گه‌یشتووه كه خه‌ڵك ترسێكی هه‌ره‌سهێنه‌ریان له ئاست توێشووه مه‌عنه‌ویه‌كه‌یان هه‌یه. ئه‌و توێشووه مه‌عنه‌ویه‌ی كه توانای ئه‌وه‌یان پێ ده‌به‌خشێ ئه‌م وێرانیه (به ناوی چاره‌نووسی بوون) ببینن و ئاسته‌كه‌ی هه‌ڵسه‌نگێنن. ئه‌م بینینه ساده‌یه په‌یوه‌ندیه‌كی به ره‌شبینیی فه‌رهه‌نگیه‌وه نیه، چونكه له هه‌ر سووچێكی جیهان، به‌فیڕۆدانی جیهان، هه‌ڵفڕینی خواكان، وێرانكردنی زه‌وی، به تۆپه‌ڵ كردنی مرۆڤ و گومانێكی نه‌فره‌ت پژێن له هه‌رچی ئازاد و ئه‌فرێنه‌ره، گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه‌ی كه ده‌سته‌واژه‌گه‌لی رووت و منداڵانه‌ی وه‌ك "ره‌شبینی" و "گه‌شبینی" دێرزه‌مانه كه بوونه‌ته گاڵته‌جاڕی.ئێمه گرفتاری چنگێك بووین. ئێمه وه‌ك خه‌ڵكێك كه له سه‌نته‌ردان، سه‌ختترین گوشاره‌كان ده‌چێژین، ئێمه كه زۆرترین دراوسێمان هه‌یه، له هه‌موان زیاتر له مه‌ترسیداین. له سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه ئێمه میتافیزیكی‌ترین خه‌ڵكین. ته‌نیا ئه‌گه‌ر ئه‌م خه‌ڵكه له خۆیاندا ده‌نگێك یان لانیكه‌م ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ده‌نگێك، له چاره‌نووسی خۆیان بخولقێنن، و به تێگه‌یشتنێكی ئه‌فرێنه‌ر له سوننه‌ته‌كانیان بگه‌ن، ئه‌وكات ئه‌م خه‌ڵكه ته‌نیا ده‌توانن به زه‌بری كوتك دوارۆژیان بگه‌یه‌ننه سه‌رووتر له چاره‌نووسیان. ئه‌م رووداوه وه‌دی نایه‌ت مه‌گه‌ر ئه‌وی خه‌ڵك، ئه‌م خه‌ڵكه خاوه‌ن مێژووه، خۆی و له‌م رێیه‌وه مێژووی رۆژئاوا، له ناوه‌ندی پێشكه‌وتنه وێناكراوه‌كانی به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتی بنچینه‌یی هێزه‌كانی وجوود بهاوێژێ. ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێمه ده‌رباره‌ی ئورووپا ئه‌وه نه‌بێت كه به‌ره‌و فه‌وتان ده‌ڕوات، رزگاربوون ته‌نیا به په‌یدابوونی هێزێكی مه‌عنه‌ویی مێژوویی له قووڵاییه‌وه روو ده‌دات.به‌هاكان، به سروشتی خۆیان، په‌یوه‌ستن به وجووده‌وه نه‌ك به بڕیاره ئه‌خلاقیه نێردراوه‌كانه‌وه. به‌ڵام له‌م به‌ستێنه‌دا وجوود هه‌ر له بنچینه‌وه شتێكه زیاتر له بوونی بوونه‌وه‌ران. به‌ڵام ئه‌م مانانه‌ی وجوود به قه‌ده‌ر مێز و كورسیه‌كان هه‌ست پێكراو نیه. ئه‌مڕۆ به‌هاكان ته‌نانه‌ت له‌وپه‌ڕی ئه‌و ئاڵۆزی و بێ ریشه‌ییه‌دا كه له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕووین، له نیعمه‌تی وجوود به‌هره‌مه‌ندن.ئه‌گه‌رچی چه‌مكی "به‌ها" ورده ورده خه‌ریكه ته‌واو بێ‌تام و سواو ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌وكاته‌وه‌ی كه له‌م دواییانه‌دا رۆڵێكی له تیۆری ئابووریدا وه‌ئه‌ستۆ گرتووه، ئه‌مڕۆ به‌هاكان به "گشتێتی" ناو ده‌به‌ن. ساڵی 1928 یه‌كه‌مین به‌رگی كتێب ناسیی چه‌مكی به‌ها بڵاو كرایه‌وه. له‌وێدا ناوی 661 به‌رهه‌م ده‌رباره‌ی چه‌مكی به‌ها هاتبوو. ئه‌مڕۆ ده‌بێ ژماره‌یان گه‌یشتبێته نزیك به هه‌زار. ئه‌مه هه‌موو ئه‌و شته‌یه كه پێی ده‌ڵێن فه‌لسه‌فه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك وه‌ك فه‌لسه‌فه‌ی ناسیۆناڵ سۆسیالیزم ده‌وترێته‌وه كه‌مترین په‌یوه‌ندیی به حه‌قیقه‌تی ناوه‌كی و گه‌وره‌یی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه (واته به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای گشتگیر له‌گه‌ڵ "پیاوی چاخی نوی") نیه، بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه وه‌ك ماسی له لێڵاوی ئه‌م "به‌ها" و "گشتێتی"یانه‌دا هه‌ڵده‌به‌زێت.
هایل هیتله‌ر.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر